روانگەی سوری بڵاویکردەوە، ھێزەکانی سوریای دیموکرات ھەسەدە ھیرشیان کردووەتە سەر گروپە چەکدارییەکانی سوپای نیشتمانی کە تورکیا پشتگیریان دەکات لە کۆبانێ و کوژراو برینداری لێکەوتووەتەوە.
روانگەی سوری کە تایبەتە بە مافەکانی مرۆڤ لە رۆژئاوای کوردستان بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو ھیزەکانی ھەسەدە پەلاماری بارەگایەکی سوپای نیشتمانی سوریایان داوە لە نزیک کۆبانێ و کوژراو برینداری لێکەوتوووەتەوە و دواتر ھێزەکانی ھەسەدە کشاونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێوارەی دوینێ چوارشەممە ھێزەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانیان، گوندی سارۆنجیان لە دەورووبەری گرێسپی و بنکەکانی حکومەتی سوریایان لە حەلەب تۆپباران کردووە و زیانەکانیش نەزانراون.
روانگەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ھێزەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی، گوندەکانی مرعناز و عەقلەمیەیان لە دەورووبەری شەرا تۆپباران کردووە کە ناوچەکە لە دەستی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)دایە.
ماوەیەکە توندوتیژی و لە نێوان ھێزەکانی حکومەتی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لییان، لەگەڵ ھێزەکانی ھەسەدە و حکومەتی سوریا لە رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکردووە و بووەتە ھۆی نائارامی بۆ دانیشتوانی ئەو ناوچانە.