×

رەوانەکردنی کەشتیوانی ئاسمانی بۆسەر مانگ تاوەکو ساڵی 2025 دواخرا

 2021-11-13
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم


ئاژانسی بۆشاییگەری ئەمەریکی "ناسا" رایگەیاندووە کە رەوانەکردنی کەشتیوانی ئاسمانییان بۆسەر مانگ تاوەکو ساڵی 2025 دواخستووە.

بیڵ نیڵسۆن بەڕێوەبەری ناسا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە" گەڕانەوە بۆسەر مانگ و لە زووترین کات و بەشێوەیەکی سەلامەتانە کاری لەپێشینەی ئاژانسەکەیانە.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە نیشتنەوە مرۆڤ لەسەر مانگ و لەچوارچێوەی بەرنامەی "ئەرتیمیس"ی سەر بە ئاژانسی ناسا پێش ساڵی 2025 ئەنجام نادرێت.

بەپێی بەرنامەی " ئەرتیمیس" دەبوو لەساڵی 2024 جارێکی تر کەشتیوانی ئاسمانیی رەوانەی سەر مانگ بکرێتەوە، کە ئەوەش دەکاتە نزیکەی 55 ساڵ بەسەر یەکەم نیشتنەوەی مرۆڤ لەسەر مانگ کە لە 20ی تەمموزی 1969 ئەنجامدرا.


‌نوێترین