×

مەزڵووم کۆبانێ: تورکیا ناتوانێت هێرش بکاتە سەر رۆژئاوای کوردستان

 2021-11-14
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم



مەزڵووم کۆبانێ فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی سوریای دیموکرات لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پێگەی "مۆنیتۆر"ی ئەمەریکی باسی ھەڕەشەی بەرپرسانی تورکیا بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی نوێ بۆسەر ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان کردووە و جەختی کردۆتەوە کە بەھۆی جیاوازیی بارودۆخەکە لە ڕابردوو و رازیی نەبوونی ھەریەک لە رووسیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ ئەجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی نوێ لە سوریا، رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا ناتوانێت سەرکەشییەکی لەو جۆرە بکات و ھێرش بکاتە سەر رۆژئاوای کوردستان.

فەرماندەی گشتیی ھەسەدە لە وەڵامی پرسیارێکی مۆنیتۆر بەوەی رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا جارێکی تر ھەڕەشەی ھێرشکردنە سەر رۆژئاوای کوردستان دەکات، ئایا لەراستیدا مەترسییەکی لەوشێوەیە لەئارادایە، وتویەتی" ئەردۆغان پێش ھەر ھێرشێک ھەوڵی بەدەستھێنانی پشتیوانی نێودەوڵەتیی دەدات، لەئێستاشدا ھاوشێوەی رابردوو ھەڕەشە لە رۆژئاوای کوردستان دەکات.


‌نوێترین