×

مەسرور بارزانی رایگەیاند، نازانن داهاتی عێراق چی لێهاتووە و لەچیدا خەرجکراوە

 2021-11-20
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم



مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکردچه‌ند ساڵی رابردوودا بە ٥٪ ی بودجه‌ی عێراق پرۆژه‌کانی کوردستانمان کردووە، به‌ڵام پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ٪٩٥ ی بودجه‌ی عێراق چی لێهاتووە و له‌ چیدا خه‌رج كراوه‌؟ 
ئەو قسانەی مەسرور بارزانی لە کاتێکدایە مانگانە و لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا بەغدا بڕی داهاتی نەوتی هەناردەکراو و داهاتی گشی وڵات بڵاودەکاتەوە و یاسای بودجەی خۆی هەیە، بەڵام هەرێم ٥ ساڵە یاسای بودجەی نییە و کەس نازانێت بڕی راستەقینەی هەناردەی نەوت و پارەکەی چی لێدێت و لەچیدا سەرف دەکرێت کە مانگانە زیاترە لە یەک ملیار دۆلار ئەمە جگە لە داهاتی ناوخۆ و گومرگ کە داهاتی راستەقینەی ئەمیش نازانرێت


‌نوێترین