×

مەسرور بارزانی: وەک ھەمیشە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ یەکێتیدا زۆر باشە

 2021-11-29
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم


مەسرور بارزانی رایگەیاند، وەک ھەمیشە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ یەکێتیدا زۆر باشە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە چاوپێکەوتنێکیدا رایگەیاند، پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکاندا ھەیە لە ناویشیاندا یەکێتی، کە ھاوبەشێکی سەرەکییە لە حکومەتدا.

باسی لەوەشکردووە،لە ئێستادا پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکێتیدا وەک ھەمیشە زۆر باشە.

ئەو قسانەی مەسرور بارزانی لەکاتێکدایە لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا هەریەکە لە پارتی و یەکێتی قسەیان بە یەکتر دەوت و یەکتریان لەسەر چەندین پرسی جیاواز تۆمەتبار دەکرد بەڵام ئێستا و لە دوای هەڵبژاردنەکان چەندین جار بەرپرسانی ئەو دوو حزبە جەختیان لەوە کردووەتەوە کە پەیوەندییەکانیان زۆر باشە و هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ یەکتردا نییە


‌نوێترین