×

باشبوونی تەندروستیی ترامپ نرخی نەوتی بەرزکردەوە

 2020-10-05
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
بەھۆی بڵاوکردنەوەی ھەواڵی باشتربوونی تەندروستی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا نرخی نەوت بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینی و یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە سەرو ٤٠ دۆلار.

رەوشی تەندروستیی سەرۆکی ئەمریکا، کە دوچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بەرەو باشتر دەڕوات و ئەوەش کاریگەری لەسەر باری ئابوری بە تایبەتی کەرتی نەوت کردووە و بوژانەوەی بەخۆیەوەبینیوە و ئەمڕۆش نرخی خاوی برێنت ٨٤ سەنت بەرزبوەتەوە و گەیشتوەتە ٤٠ دۆلار و ١١ سەنت.

ھاوکات نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکاش ٢.٥%ی نرخەکەی واتە ٩١ سەنت بەرزبوەتەوە و بەرمیلێکی بە ٣٧ دۆلار و ٩٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دوای ئەوەی لە ماوەی چەند رۆژی رابردودا توشبوونی دۆناڵد ترامپ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیەندرا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا پاشەکشەی کرد.

 


‌نوێترین