×

ئیدارەی خۆسەر: ئێمە جدین لە چارەسەرکردنی کێشەکانمان لەگەڵ دیمەشق

 2022-01-01
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
بەرپرسێکی ئیدارەی خۆسەری لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، دانپێدانانی ھەرێمی کەتەلۆنیا بۆ ناسینەوەی ئیدارەی خۆسەر گرنگە و دەشڵێت "بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی سوریا دەمانەوێت چارەسەرێک لەگەڵ ئیدارەی دیمەشق و گەلانی سوریا بدۆزینەوە".

عەبدولکەریم عومەر، ھاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی فورات ئاماژەی بەوەکردوە، "دانپێدانانی ھەرێمی کەتەلۆنیا ھەنگاوێکی سەرەتایە بۆ ئەوەی وڵاتانی تریش دان بە ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوادا بنێن، ئێمەش لە ساڵی ٢٠٢٢دا زیاتر گرنگی بە دیپلۆماسی جەماوەری و دیالۆگ لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست  و ناوخۆی سوریا دەدەین."

ئەوەشی باسکردووە، دەیانەوێت چارەسەرێک لەگەڵ ئیدارەی دیمەشق و گەلانی سوریا بدۆزنەوە "ھەروەھا ئێمە لەبارەی چارەسەری جدین. پێویستە چاوخشاندن بە شاندەکانی جنێف و ئاستانا بکرێتەوە".

 


‌نوێترین