×

ھەواڵێکی دڵخۆشکەر دەربارەی ئۆمیکرۆن

 2022-01-04
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاند، لێکۆڵینەوە یەک لەدوای یەکەکان ئەوە دەردەخەن کە ئۆمیکرۆن کاردەکاتە سەر بەشی سەرەوەی سیستەمی ھەناسەدان، بەڵام کاریگەریەکەی لە جۆرەکانی تری کۆرۆنا لاوازترە.

عەبدی محمود، لێپرسراو لە رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاند، توێژینەوە یەک لەدوای یەکەکان ئەوە دەردەخەن کە جیاواز لە جۆرەکانی تری کۆرۆنا ئۆمیکرۆن نابێتە ھۆی تووشبوون بە ھەوکردنی تووندی سیەکان کە ئەمەش ھەواڵێکی باشە بەڵام بەھۆی توانای زۆری بۆ بڵاوبوونەوە لە داھاتوودا دەبێتە سەرچاوەی یەکەمی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا.

 


‌نوێترین