×

تورکیا.. ٢٠٠ پەیمانگا بۆ فێربوونی زمانی کوردی دەکرێتەوە

 2022-01-08
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
شارەوانی وان لە تورکیا پەیمانگایەکی بۆ فێربوونی زمانی کوردی کردەوە و رایگەیاند لە ماوەی ئەم ساڵدا ٢٠٠ پەیمانگەی ھاوشێوە دەکەنەوە.

شارەوانی وان لە باکوری کوردستان لە تورکیا رايگەياند، پەیمانگایەکی بۆ فێربوونی زمانی کوردی بەخورايى کردەوە و رایگەیاند لە ماوەی ئەم ساڵدا ٢٠٠ پەیمانگەی ھاوشێوە دەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەکردووە، پەیمانگاکە بە خۆراییە و تایبەت کراوە بۆ ئاستی سەرەتایی و ناوەندی و بۆ پێشکەوان 

وان یەکێکە لە پارێزگاکانی باکوری کوردستان لە تورکیا و دەکەوێتە باکوری کوردستان لە رۆژھەڵاتی تورکیا، روبەرەکەی ١٩ ھەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و ژمارەی دانیشتوانی زیاتر لە یەک ملیۆن کەسە و کورد زۆرینەیە لەو پارێزگاکە و دوای ئەویش تورک و پاشانیش ئەرمەنی کەمینەن.

 


‌نوێترین