×

رۆژھەڵاتی کوردستان.. مامۆستایەکی زمانی کوردی زیندانیکرا

 2022-01-08
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
زارا محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی لە شاری سنەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەستگیرکرا و ڕەوانەی زیندان کرا.

لە شاری سنەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بە بیانوی ئەوەی منداڵانی فێری زمانی کوردی کردووە، دادگای ئیران سزای زیاتر لە ٥ ساڵ زیندانیکردنی بەسەر زارا محەمەدیدا سەپاندبوو، ئەمڕۆ ناویراو دەستگیرکرا و ڕەوانەی زیندان کرا.

ھەرچەندە پێشتر دادگا ١٠ ساڵ زیندانیکردنی بەسەر زارا محەمەدیدا سەپاندبوو، بەڵام دادگای تێھەڵچوونەوە سزاکەی بۆ ٥ ساڵ کەمکردەوە.

 


‌نوێترین