×

بەستەڵەکەکان بەخێراییەکی زۆر دەتوێنەوە

 2020-10-17
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایدەکات، تا کۆتایی ئەم سەدەیە بەھۆی توانەوەی پۆشەری سەھۆڵین لە جەمسەرەکاندا ئاستی ئاوی دەریاکان نزیکەی (٤٠) سانتیمەتر بەرز دەبنەوە.

توێژەرەوانی (٤٠) پەیمانگای نێودەوڵەتی تایبەتمەند دوو نموونەی گریمانەییان داناوە بۆ ئەو کەشەی کە بە ھۆی دەردانی گازی ژەھراوییەوە بۆ بەرگەھەوای زەوی دروست دەبێت و دەبێتە ھۆی گۆڕانی کەشوھەوای زەوی.

لە سیناریۆی یەکەمدا کە پشتی بەستووە بە بەرزبوونەوەی ھەمیشەیی دەردانی گازی ژەھراوی، ئەم سیناریۆیە باس لەوە دەکات کە توانەوەی سەھۆڵی ئەنتارکتیکا دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریا تا ئاستی (٣٠) سەنتیمەتر، لەگرینلاندیش تا (٩) سەنتیمەتر بەرز دەبێتەوە.

لە سیناریۆیەکی تردا سەرنجی ئەوە دراوە کە دەردانەکان زۆر کاریگەرییان ھەیە لەسەر توانەوەی سەھۆڵینی گرینلاندو ئەویش دەبێتە ھۆی بەرز بوونەوەی ئاستی دەریاکان تا (٣) سەنتیمەتر.

ئەو نمونانەی سەبارەت بەئەنتارکتیکا لەبەردەستدایە زۆر خەمھێنەرن، چونکە ئەو ناوچەیە ڕووبەرووی ھۆکارە دەرەکییەکان بۆتەوەو چەند ئەنجامێک لەسیناریۆی دووەم دەدات بە دەستەوە کە ھەندێکیان سەبارەت بە بڕی سەھۆڵن کە دەتوانێت ئاستی ئاوی دەریاکان بەرز بکاتەوە بە تێکرای (٨) سەنتیمەتر.

بەپێی توێژینەوەیەک کە لەسەرەتای ئەم مانگەدا لە گۆڤاری (نیچەر) دا بڵاوکراوەتەوە باس لەوە دەکرێت کە ڕەنگە تا ساڵی (٢١٠٠) ئاستی ئاوی دەریاکان نزیکەی (٤٠) سەنتیمەتر بەرزببێتەوە، ئەمەش سیناریۆیەکی کارسات ئامێزەو ھەڕەشەیە بۆ سەدان کەس لە دانیشتوانی ناوچە کەنارییەکان لە ھەندێک شوێنی جیھاندا.

هاوكات دەستەی حکومی نێودەوڵەتی تایبەت بەگۆڕانکاری کەشوھەوا ئەوەی ئاشکرا کردووە کە زیاتر لە ملیارێک کەس بە تایبەت ئەوانەی لە نیوەی ئەم سەدەیەوە لە ناوچە کەنارییە نیمچە بەرزەکاندا دەژین بە شێوەیەکی ترسناک ڕووبەڕووی ئەو مەترسییە دەبنەوەو ڕەنگە ئەم دۆخە جگە لەکارەساتی ژینگەیی، کارەساتێکی مرۆیشی لێبکەوێتەوە.

 


‌نوێترین