×

بەرهەمهێنانی غاز بەڕێژەی ٥٠٪ لە هەرێم زیادیکردووە

 2022-01-12
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم


 

کۆمپانیای دانەغاز  لەبارەی بەرھەمھێنانی غاز لەھەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەیان بەوەکردووە، لەسێ ساڵی رابردودا ئاستی بەرھەمێنانی غاز لەکوردستان بەڕێژەی ٥٠% زیادیکردووە و لەئێستادا ئاستی بەرھەمێنانی رۆژانە گەیشتوەتە ٤٥٢ ملیۆن پێ سێجا غاز،

باسی لەوەشکردووە، بەرنامەیان ھەیە تاوەکو سەرەتای ساڵی ٢٠٢٣ ئاستی بەرھەمێنان بگەیەننە رۆژانە ٧٠٠ ملیۆن پێ سێجا.

دانە غاز باسی لەوەشکردووە، پلانمان ھەیە بۆئەوەی  ڕۆژانە بەرھەمھێنانی غاز بۆ یەک ملیار پێ سێجا بەرزبکەینەوە

ئەوەشی خستووەتە رووو پێنج بیری پەرەپێدان ئامادەکراون بۆ بەرھەمھێنانی غاز لە ئازاری ٢٠٢٢



‌نوێترین