×

ژمارەی ئەو کەسانەی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار خۆیان کاندید کردووە راگەیەنرا

 2022-01-14
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
دوای کۆتاییھاتنی وادەی پێشکەشکردن بۆ داواکاری پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، ٢٦ کەس خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندیدکردووە، لەو ژمارەیەش ١١ کەسیان کوردن.

ئەمینداریەتی پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، لەماوەی سێ رۆژی کردنەوەی دەرگای خۆکاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، دوای کۆتاییھاتنی وادەکە ٢٦ کەس خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندیدکردووە.

بەپی زانیارییەکان لەناو ئەو ٢٦ کاندیدە ١١ کەسیان کوردن، بڕیاریشە لە رۆژی یەکشەممەوە ناوی ئەو کەسانە بۆ دەسەڵاتی دادوەری، دەستەی دەستپاکی، دەستەی لێپرسینەوە و دادوەری رەوانە بکرێن بەمەبەستی دڵنیابوونەوە لەوەی شیاویەتی ئەو کەسانە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ھیچ کێشەیەکی یاسایی نیە.

ھەرچەندە پەرلەمانی عێراق بەفەرمی ناوی کاندیدەکانی پۆستی سەرۆک کۆماری بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام تائێستا ناوی شەش کەس زانراوە کە خۆیان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار کاندیدکردووە ئەوانیش( بەرھەم ساڵح وەکو کاندیدی یەکێتی، ھۆشیار زێباری وەک کاندیدی پارتی، رێبوار ئەوڕەحمان وەک کاندیدی نەوەی نوێ (ھاوپەیمانی لەپێناو خەڵک)، خالید شێخ سدیق، لەتیف رەشید و حاکم رزگار خۆیان کاندیدکردووە.

 


‌نوێترین