×

سێ کەس دەستگیرکران کە کچێکی تەمەن خوار ١٨ ساڵیان فریوداوە

 2022-01-14
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
پۆلیسی دھۆک رایگەیاند، سێ کەسیان دەستگیرکردوە کە بەفێڵ بڕی زیاتر لە ١٦ ملیۆن دیناریان لە کچێک وەرگرتوە و لەئێستاشدا بەپێی یاسای خراپ بەکارھێنانی مۆبایل بەندکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ ئەنجام دەدرێت.

ھێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دھۆک رایگەیاند، سێ کەس لە ‌ناو شاری دھۆک دەستگیرکراون کە بەفێڵ بە ‌چەند قۆناغێک پارەیان لەکچێکی تەمەن خوار ١٨ ساڵ وەرگرتوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو تۆمەتبارانە بڕی ١٦ ملیۆن دیناری عێراقی و ھەزار دۆلاری ئەمریکییان لەکچەکە وەرگرتووە، فێڵەکەشیان ئەوەبوە کە وتویانە دو برادەرمان لەزیندانن و ئەگەر پارەی کەفالەتیان بۆ نەدەین دادگا ئازادیان ناکات".

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ‌ئێستادا تۆمەتبارەکان بەپێی یاسای ژمارە ٦ی خراپ بەکارھێنانی مۆبایل رەوانەی دادگا کراون، بەپێی تاوانەکەشیان لە ساڵێک تا پێنج ساڵ زیندانیکردن و ملیۆنێک تا پێنج ملیۆن غەرامە دەکرێن.

 


‌نوێترین