×

گۆڤارێکی ئەمریکی: دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی لە کوردستان شکستدەھێنێت

 2020-10-28
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
گۆڤاری ناشیۆناڵ ئينتریستی ئەمریکی لە راپۆرتێکیدا باس لە سیستم و دۆخی ئاسایش و ئارامی ھەرێم دەکات و دەڵێت، دیموکراسی نیە و ئاسايشى جێگیر نیە و شکستدەھێنێت.

گۆڤاری ناشیۆناڵ ئينتریست ئەمریکی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا باس لە دەسەڵاتی ھەرێم دەکات کە لەلایەن دوو بنەماڵەوە دەستیی بەسەردا گیراوە کە بنەماڵەی بارزانی و بنەماڵەی تاڵەبانييه‌.

لە راپۆرتەکەدا ھاتووە، " دەگوترێت کوردستان زۆرترین دیموکراسیە بەڵام بەپیچەوانەوەیە و دوو بنەماڵە و حزبەکانیان لە ساڵی ١٩٩١ەوە دوای شەڕی کەنداو دەستیان بەسەر ناوچەکەدا گرتووە. "

ئاماژەبەوەشکراوە، "بنەماڵەی یەکەم مەسعود بارزانی و حزبەکەیەتی ( پارتی دیموکراتی کوردستان)، کە حزبێکی خێڵەکیە و باوەڕپێکراو نیە و لە نێو خێزانەکانیاندا پارێزگاری لە کایەی کۆمەڵایەتیان دەکەن و ژن و ژنخوازی لە نێوان خۆیاندا دەکەن و ئەوەش بووەتە ھۆی پاراستنیان لە خەڵکی دەرەوەی خۆیان و مانەوەیان لە دەسەڵاتدا، بۆنمونە کاتێک یەکێک لە رۆژنامەنوسەکان چیرۆکێک لەسەر بنەماڵەی بارزانی دەنوسێت، لەلایەن کوڕەکانی بارزانیەوە ژیانیان دەخرێتە مەترسیەوە و دەرفێنرێت و دەکوژرێت".‌ 

لە راپۆرتەکەدا ھاتووە، " بنەماڵەی دووەم و حزبی دووەم کە دسەڵاتی بە دەستە (یەکێتی نیشتمانی کوردستان)ە کە جەلال تالەبانی کۆچکردوو سەرۆکایەتی دەکرا، کە پیشتر جێگری مستەفا بارزانی بووە و لەسەرەتاکانی شەستەکاندا لێی جیابووەتەوە، حزبێکی نویی راگەیاند و تا دوای مردنی و پاشان لەلایەن خێزانی و کوڕەکانیەوە پاڤیڵ و قوبادەوە کۆنترۆڵی سیاسەتی حزبەکە و سەروەتەکان کرا".  
سەبارەت بە جیاوازیەکانی کوردستان لەگەڵ بەغدا لە راپۆرتەکەدا باس لەوەکراوە، " لە کوردستان سیاسیەکان و بەرپرسان پابەندی یاسا و ئیرادەی دەنگی خەڵک نابن و لە یەکەم ھەڵبژاردنی ساڵی ١٩٩٢دا ھەرچەندە بەڕێژەیەک ئازادبوو بەڵام پارتی و یەکێتی بە ھاوبەشی  سیاسەتی وڵات و داھاتەکانیان بۆ خۆیان دابەشکرد و پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانیان لێ بێبەشکرد و تەنانەت لە ساڵی ١٩٩٦
ھەردوو بنەماڵە لەسەر سامان و داھاتی گومرگی برایم خەلیل روبەروی شەڕ و یەکتر کوشتن بوونەوە".          
 
لە راپۆرتەکەی گۆڤارە ئەمریکیەیەکەدا ھاتووە، بارزانی كرایە سەرۆكی هەرێم، بەڵام دوای كۆتاییهاتنی دوو ویلایەت، رازی نەبوو دەستبەرداری پۆستەكەی ببێت و چەندجارێك داوای درێژكردنەوەی كرد، بەڵام دوو بژاردەی لەبەردەمدابوو، یەكەم ئەوەبوو ببێت بە نیڵسۆن ماندێلا، یاخود یاسر عەرەفاتی كورد، ئەویش لە رێگەی كارەكانی و پابەندبون بە دیموكراسی، دووەم بژاردەش ئەوەبوو كوردستان بگۆڕێت بۆ چینێكی دەوڵەمەندی گەندەڵ، بارزانیش بژاردەی دووەمی گرتەبەر، بۆیە لە بیرەوەریدا وەك پیاوێك دەمێنێتەوە، كە بە مایەپوچی هاتە كوردستان و بە ملیاردێری خانەنشین بو".
 
باسلەوەشکراوە، "کاتێک مەسعود بارزانی بەشێوەیەکی شکڵی وازی ھێناوە لەدەسەڵات برازاکەی کە نیچیڤان بارزانیە بووەتە سەرۆکی ھەرێم و کوڕەکەی بووەتە سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، لەلایەن بنەماڵەی تاڵەبانیشەوە پافڵ تاڵەبانی کوڕە گەورەی تاڵەبانی و لاھور جەنگی تاڵەبانی ئامۆزاکەیەوە ھاوسەرۆکی یەکێتین و حزبەکەیان بەرێوەدەبەن و لە کاتێکدا کوڕی دووەمی تاڵەبانی کە قوباد تاڵەبانییە پۆستی جێگری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی بەدەستەوەیە. "
 
راپۆرتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، " مەسرور بارزانی دەستی گرت بەسەر کایە ئەمنیەکانی کوردستان و زۆربەی کەرتەکانی کردە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە و دەسەڵاتی بەکاردەھێنا بۆگرتنی نەیارانی لە ناو حزب و دەرەوەی حزبەکەیدا و مەسرور ھەڵەشی کردووە وەک نمونەی سەدام حوسێن و بەشار ئەسەد و موعەمەر قەزافی کاتێک وابزانێت وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ھیوا و ئاواتەکانیدا دێتەوە یەک، تەنانەت لەزۆربەی شوێنە گشتی و تایبەتەکان و ناو ئۆتۆمبێلەکاندا وێنەکانی بڵاوکراونەتەوە.
 
لە کۆتایی راپۆرتەکەدا ھاتووە، کوشتن و لەناوبردن و دابین کردنی ئاسایش ھاوتەریب نین پێکەوە، چونکە ھەواو ئارەزووەکان و نەبوونی لێھاتوویی مەسرور ناتوانن ئازادی و پیشکەوتن فەراھەم بکەن.
 

No description available.

 

 


‌نوێترین