×

بەھۆی دەرکەوتنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکاوه‌ نرخی زێر دابەزیوە

 2020-11-04
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
ئەنجامە چاوەڕواننەکراوەکانی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کاریگەری لەسەر ئابوری جیھان کردووە و نرخی زێر رووی لە دابەزین کردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، چواری تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، دوای دەرکەوتنی ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، بەھای دۆلار بەرزبووەوە و بەوەش نرخی زێر لە ٠.٥%ی بەراورد بە رۆژی پێشو دابەزیووە.

نرخی ئۆنسەیەک زێڕ ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی جیھاندا بۆ ھەزار و ٨٩٨ دۆلار دابەزی. 

دەرکەوتنی ئەنجامەکان چاوەڕواننەکراوبوون و ھەردوو کاندیدی کۆماری و دیموکراتەکان زۆر لە یەکەوە نزیکن و جۆبایدن بە نزیکەی ٢٠ کورسی لە پێش دۆناڵد ترەمپەوە یە. 

بەوتەی شارەزایانی ئابوری لەئەگەری سەرکەوتنی جۆبایدن کاندیدی دیموکراتەکان ئەوا بازاڕی دراو زێڕ متمانەی نامێنێت و کاریگەری گەورە دەکاتە سەر زێڕ و دۆلار.

لە سەرەتای مانگی ئابی ئەمساڵدا نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی لە مێژوی مرۆڤایەتیدا تۆمارکرد و نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیھاندا گەیشتە ٢٠٥٠ دۆلار.

 


‌نوێترین