×

بەھای لیرەی تورکی لە ٤% بەرزبووەوە

 2020-11-09
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
لەکاتی کردنەوەی بازاڕی بۆرسەی جیھانیدا بەھای لیرەی تورکی ٤% بەرزبووەوە دوای ئەوەی ھەفتەی رابردوو بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوودا دابەزی و ١٠٠ دۆلار بۆ ٨٥٦ لیرەی تورکی دابەزی.

بەپێی ماڵپەری ئینڤێستین ‌کە تایبەتە بە نرخی دراوەکان لە بازاڕی بورسەدا ئاماژەبەوەکراوە، ئەمڕۆ دووشەممە دوای گرتنبەری چەند رێگایەک لەلایەن حکومەتەوە، لیرەی تورکی رووی لەبەرزبوونەوە و جێگیربوون کردو ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ٨٢٢ لیرە مامەڵەی پێوەکراوە.

ھۆکاری بەرزبوونەوەی لیرەی تورکی بۆ گرتنبەری چەند رێکارێکە لەوانە لەسەرکارلادانی پارێزگاری بانکی ناوەندی بە بڕیاری سەرۆک کۆماری تورکیا.

ناجی ئاغبال، پارێزگاری نوێی بانکی ناوەندی توانای خۆی نیشاندا لە گرتنەبەری رێکاری نوێی سیاسەتی نەقدی بۆ جێگیربوونی نرخەکان لە بازاڕدا و ھەروەھا لە بەر رۆشنایی کۆبوونەوەی ١٩ی ئەم مانگەدا بڕیاری نوێ لەوبارەوە دەردەکەن.

سەرەتای ئەم مانگە بەھای لیرەی تورکی بۆ نزمترین ئاستی لە مێژوودا دابەزی و ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ٨٣٥ لیرەی تورکی مامەڵەی پیوەکرا کە  ئەم ئاستە خراپترین ماوەیە تورکیا پێیدا تێپەڕ دەبێت.

 


‌نوێترین