×

عێراق و ئۆزباکستان روبەڕوی یەکتردەبنەوە

 2020-11-17
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
بڕیارە ئەمڕۆ لە دووەم یاریی دۆستانەیدا لە کاتژمێر پێنجی ئێوارە، ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق و روبەروی ھەڵبژاردەی ئۆزباکستان ببێتەوە.

لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانیان بۆ پاڵاوتنەکانی ئاسیا و گەیشتن بە جامی جیھانی ٢٠٢٢ی قەتەر، ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لە شاری دوبەی ئیمارات بەرامبەر ھەڵبژاردەی ئۆزباکستان یاری دەکات، کە دووەم یاری دۆستانەی عێراقە لەم ھەفتەیەدا لە دوای یەکسانبوونی لەگەڵ ئەردەن بەبێ گۆڵ.

ھاوکات چەند یاریەکی دیکەی دۆستانەش بەڕێوەدەچن، لەوانە: کاتژمێر حەوت و ٣٠ خولەکی شەو، سعودیە میوانداری جامایکا دەکات، لە یاری لوتکەشدا کاتژمێر ١١ی شەو، ژاپۆن و مەکسیک رووبەرووی یەکدەبنەوە.

 


‌نوێترین