×

رۆژھەڵاتی کوردستان.. به‌ ته‌قه‌ى ھێزە چەکدارەکانی ئێران دوو کۆڵبەر كوژران

 2020-11-19
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
رێکخراوی ھەنگاو بڵاویکردەوە، شەوی رابردو دوو کۆڵبەر بە تەقەی ھێزە ئەمنیەکانی ئێران لە ناوچە سنورییەکانی شنۆ لە رۆژھەڵاتی کوردستان کوژراون.

رێکخراوی ھەنگاو  کە تایبەتە بە مافی مرۆڤ لە رۆژھەڵاتی کوردستان بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو ھێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنورەکانی شاری شنۆ سەر بە پارێزگای ورمێ، تەقەیان لە گروپێکی کۆڵبەر کردووە و بەھۆیەوە دوو کۆڵبەر کوژراون.

بەپێی راگەیەنراوەکەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو ناوی دوو کۆڵبەرە کوژراوەکە بریتین لە "ھاکان محەمەد زادە" خەڵکی گوندی "کریکان"ی سەر بە شارۆچکەی کوھساری سەڵماسە و "وەسیم فەردین زادە" خەڵک گوندی "پرداوێ"ی شنۆیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ھێزە چەکدارەکانی ئێران بە بێ ھیچ ئاگادارکردنەوەیەک دەسڕێژیان لەو کۆڵبەرانە کردووە و کوشتویانە.

بەپێی ئاماری رێکخراوی ھەنگاو بە ھۆی نەبوونی کارو کەسابەت و بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستان بەردەوام خەریکی کاری کۆلبەرین لە سەر سنورەکانی ھەرێمی کوردستان و بەھۆیەوە مانگانە بە تەقەی راستەوخۆی ھێزە چەکدارەکانی ئێران دەیان کۆڵبەر دەکوژرێن وب رینداردەکرێن.

هاکان و وەسیم


‌نوێترین