×

داوای تۆمارکردنی یەکەم ڤاکسینی دژی کۆرۆنا دەکرێت

 2020-11-19
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
تەندروستی جیھانی رایگەیاند، داوایەکیان پێگەیشتووە بۆ تۆمارکردنی یەکەم ڤاکسینی (سپۆتنیکی v روسی) دژی کۆرۆنا.

میلیتا فوینوفیتش، نوێنەری تەندروستی جیھانی لە روسیا ئەمڕۆ پێنچشەممە لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای روسیا رایگەیاند، بەرپرسانی کۆمپانیای بەرھەمھێنانی ڤاکسینی (سپۆتنیکی v روسی) داوایەکیان بۆ تۆمارکردنی ڤاکسینەکە پێشکەشی رێکخراوەکە کردووە لە ژنێف.

ئەو بەرپرسەی تەندروستی جیھانی ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا ھیچ ڤاکسینێک دژی کۆرۆنا بەفەرمی لە رێکخراوەکەیان تۆمار نەکراوە.

ڤاکسینی (سپۆتنیکی v روسی)، لە ئابی رابردووەوە لەلایەن حکومەتی روسیاوە وەک یەکەم ڤاکسین دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئاستی جیھان تۆمارکراوە و دەسەڵاتدارانی کرەملینیش بە نیازن تا کۆتایھاتنی ئەمساڵ ڤاکسینەکەیان بە تەواوی وڵاتەکەدا بڵاوببێتەوە و دابەشبکرێت.

 


‌نوێترین