×

باکوری کوردستان.. زیاتر لە ١٠٠ کەس دەستگیرکران کە ژمارەیەکیان پارێزەرن

 2020-11-21
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردووەتەوە، ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا ١٠١ کەسیان لە چەند ناوچەیەکی باکوری کوردستان دەستگیرکردووە کە ژەمارەیەکیان پارێزەر و چالاکی مەدەنین.

ئاژانسی فرانس پرێس لە سەرچاوەیەکی دادوەریی تورکیاوە بڵاویکردووەتەوە، پۆلیس بەردەوامە لە پشکنین و گەران لە شارەکانی ئاماد وئیزمیر و وادیامان و ئەستەنبول بۆ بە ئامانجگرتنی ئەندام و بەرپرسانی پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە.

ھاوکات سەندیکای پارێزەرانی ئاماد ئیدانەی دەستگیرکردنەکانی ئەم چەند رۆژەی رابردوویان کردووە کە ١٧ ئەندامیان دەستگیرکراون و رایگەیاند، ئەم کارە لەناوبردن و بەرتەسکردنەوەی دەنگی سەندیکاکەیانە.

لەلایەکیترەوە، رێکخراوی ھیومەن رایتس وۆچ دوێنی ھەینی داوای لە حکومەتی تورکیا کردووە بەپەلە سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پێشووی ھەدەپە بە پێی بریاری دادگای ئەوروپا کە لە ساڵی ٢٠١٨ دەری کردووە ئازاد بکات.

لە رۆژی ٤ی ١١ی ٢٠١٦، دادگای تورکیا بریاری دەستگیرکردنی بۆ نۆ ئەندامی باڵای ھەدەپە دەرکرد کە دەمیرتاش و یۆکسەکداغیان لە نێودایە و لە ھەمان شەودا سەرجەمیان دەستگیرکران.

 


‌نوێترین