×

لیژنەی دارایی لەبارەی دابەشکردنی موچە و پشکی ھەرێم لە بودجەدا ڕوونکردنەوە دەدات

 2020-11-21
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، سەرۆک وەزیران پێش پەسەندکردنی یاسای پڕکردنەوەی کورتھێنانی دارایی ئاگاداریکردوونەتەوە کە لە مانگی داھاتوودا پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ دەنێرێتە پەرلەمان و ئەگەر دواکەوت ئەوە حکومەت توانای پێدانی موچەی نابێت.

ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی فەرمی راگەیاندووە، "دواخستنی ناردنی پرۆژەیاساکە بۆ ماوەی مانگ و نیوێک دەبێتە ھۆی دواکەوتنی موچەی مانگی کانونی دووەمی ساڵی داھاتوو بۆ ماوەی دوو ھەفتە، دەشڵێت، "پێویستە ڕێککەوتنەکەی ھەولێر و بەغدا دەستکاری بکرێت و نوێ بکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پشکی ھەرێم لە یاساکە بەپێی ڕێککەوتن و لەسەر بنەمای دەستور و یاسای ئیدارەی وڵات دیاری دەکرێت، جەختی لەوەکردەوە لەدوای ناردنی پڕۆژەیاساکە بۆ پەرلەمان "پێویستمان بە ٤٥ ڕۆژ ھەیە بۆ وردبینیکردنی."

ئاماژەی بەوەشکردووە، " بڕیارە بەمزوانە ھەرێم دوو شاندی باڵا بنێرێتە بەغدا، یەکێکیان سیاسیی و ئەوی تریان ھونەرییە بە مەبەستی جێگیرکردنی پشکی ھەرێم لە پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١، بە شێوەیەک کە نیگەرانی موچەخۆرانی ھەرێم بڕەوێنێتەوە، ھەروەھا تاوتوێی موچەی مانگەکانی تشرینی دووەم و کانونی یەکەمی ئەمساڵیش دەکات."

 


‌نوێترین