×

دەیان بەندکراو لە زیندانەکانی لوبناندا ھەڵاتن

 2020-11-21
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
میدیاکانی لوبنان بلاویانکردەوە، نزیکەی ٧٠ بەندکراو لە زیندانی بەعەبدای لوبنان رایانکردووە و پێنج لە زیندانەکانیش لەکاتی ھەڵھاتندا لە روداوێکی ھاتوچۆدا گیانیان لە دەستداوە.

بە پێی میدیاکانی لوبنان بەرەبەیانی ئەمرۆ شەممە، نزیکەی ٧٠ بەندکراو لە زیندانی شاری بەعەبدای سەر  بە پارێزگای جەبەل لوبنان دەرگای زیندانەکەیان شکاندووە و رایانکردووە.  

ھاوکات ھێزە ئەمنییەکانیش  ڕێوشوێنی توندیان گرتووەتەبەر و تا ئێستا زیاتر لە ١٠ زیندانیان دەستگیرکردوەتەوە.

الصورة

بەپێی ھەوالی میدیاکان، زیندانەکان لەکاتی ھەڵھاتندا ئۆتۆمبێلی بەردەم زیندانیەکەیان بەکارھێناوە و بەھۆیەوە لە ئەنجامی روداوێکی ھاتوچۆدا پێنچ زیندانی گیانیان لە دەستداوە.

الصورة

الصورة


‌نوێترین