×

نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لەماوەی ٨ مانگی رابردوودا تۆمارکرد

 2020-11-23
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
بەھۆی بڵاوکردنەوەی ھەواڵی بەردەستبوونی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا، نرخی نەوت رووی لە بەرزبونەوە کردووە نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە سەرو ٤٦دۆلار و ئەوەش بەرزترینە لەماوەی ٨ مانگی رابردوودا.

ھاوکات نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکاش بەرزبوەتەوە و بەرمیلێکی بە ٤٢ دۆلار و ٤٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

باشتر بوونی ئابوری جیھان و بەرەو گەشەکردنی زیاتر بە تایبەتی دوای بەردەستبوونی ڤاکسینی دژی کۆرۆنا لە روسیا و ئەمریکا و ئەلمانیا ئەوەش کاریگەری لەسەر باری ئابوری بە تایبەتی کەرتی نەوت کردووە و بوژانەوەی بەخۆیەوەبینیوە و ئەمڕۆش نرخی خاوی گەیشتە ٤٦ دۆلار.

ئەوە لە کاتێکدایە، بانکی بارکلەیزی بەریتانی پێشبینی کردووە لە ساڵی ٢٠٢١دا نرخی یەک بەرمیلێک نەوتی خاو بگاتە ٥٣ دۆلار، رێوشوێنەکانی رێکخراوی ئۆپێک و سەرکەوتنی تاقیکردنەوەکانی چەند ڤاکسینێکی دژە کۆرۆناش ھۆکاری ئەو گەشبینییەن.

 


‌نوێترین