روانگەی سوری بڵاویکردەوە، دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراو بە ژمارەیەک سەربازی تورکیا لە سەرێکانی رۆژئاڤای کوردستان، تەقیونەتەوە و شەش کەس کوژراون و زیاتر لە ١٠ کەسیش برینداربوون.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، تەقینەوەی یەکەم ئۆتۆمبێلێک بووە لە گوندی مەبروکەی رۆژئاوای شارۆچکەی سەرێکانی بە گروپی چەکداری ئەحرار شەرقیە سەر بە تورکیا تەقیوەتەوە و بەھۆیەوە سێ چەکدار کوژراون و پێنچ سەربازیش برینداربوون.
ئاماژەبەوەشکراوە لە تەقینەوەی دووەمدا کە لە گوندی تل جنب، سەر بە شارۆچکەی مەبروکە لە رۆژئاوای شاری سەرێکانی بە کاروانێکی سەربازانی تورکیا تەقیوەتەوە و بەھۆیەوە سێ کەس کوژراون، پێنجی دیکەش برینداربوون و بریندارەکان دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە.
لە ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٩ وە دوای کۆنترۆڵکردنی ناوچەی سەرێکانی لەلایەن گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا و سوپای تورکیاوە، دەیان تەقینەوە لە سنوری ئەو شارە رویداوە و بەھۆیەوە دەیان کەس لە خەڵکی مەدەنی و سەربازانی تورکیا و گروپە چەکداریەکان کوژراون و برینداربوون.