×

وەزیری نەوت: سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ نرخی نەوت ٥٠ دۆلار تێپەڕدەکات

 2020-11-29
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
وەزیری نەوتی عیراق پێشبینی دەکات لەسەرەتای ساڵی ٢٠٢١دا نرخی نەوت بۆ سەرو ٥٠ دۆلار بەرزبێتەوە و دوپاتیشیکردووەتەوە وڵاتەکەی داوای نەکردووە لە کەمکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوت بیبەخشن.

ئیحسان عەبدولجەبار، بە رۆژنامەی "سەباح"ی فەرمی وتووە "رێککەوتنی "ئۆپێک پڵەس" بۆ کەمکردنەوەی ھەناردەی نەوت ئەنجامی ئیجابی ھەبووە و کاریگەر بووە لەسەر ئابوری وڵاتە ھەناردەکارەکانی نەوت.

رونیشیکردوەتەوە، سوربوونی وڵاتانی ئەندام بۆ پابەندبون بە رێککەوتنەکەوە، بەشێوەیەکی گەورە کاریگەری لەسەر بەرزبونەوەی نرخی نەوت دادەنێت، عیراقیش داوای لە ئۆپێک نەکردوە لە بڕیاری کەمکردنەوەی ھەناردەی نەوت بیبەخشن.

ھەروەھا وەزیری نەوتی عیراق دەشڵێت "پێشبینی دەکەم لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١دا نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە ٥٠ دۆلار، چونکە خواست لەسەر نەوت زیاد دەبێت".

 


‌نوێترین