×

ئیتالیا نزیکەی ١٢ ملیۆن دۆلار سزای کۆمپانیای ئەپڵ دەدات

 2020-12-01
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
ئیتاڵیا نزیکەی ١٢ ملیۆن دۆلار سزای بەسەر کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکیدا سەپاند، بەھۆی بڵاوکردنەوەی زانیاری ھەڵە لەبارەی جۆرەکانی موبایلی ئایفۆنەوە گوایە لە ناو ئاودا کاریگەری لەسەر نابێت.

دەستەی کاروباری کێبرکێکانی کاڵا بازرگانیەکان لە ئیتالیا رایگەیاند، کۆمپانیای ئەپڵی ئەمریکی بۆ تەکنەلۆجیا کە موبایلی ئایفۆن جۆری(٨ و٨ پلەس وئێکس ئار وئێکس ئێس و ئێکس ئێس ماکس و١١ و ١١ پرۆ و ١١ پرۆ ماکس) بەھەم دێنێت، بانگەشەی ئەوەی کردووە گوایە موبایلەکانی تایبەتمەندی خۆی ھەیە و لە قوڵایی چوار مەتر و بۆ ماوەی نیو کاتژمێر دەتوانرێت لە ژێر ئاودابێت و زیانی پێ نەگات. 

دەستەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئەپڵ رونینەکردووەتەوە کە بەرگری موبایلەکانی ئایفۆن لە ناو ئاودا بۆ ماوەی چوار مەتر تەنھا لە بارودۆخی تایبەتدا دەبێت کاتێک لەدەستت بەردەبێتەوە ناو ئاو نەک بەرگری ناو ئاو بکات بۆ ماوەی نیو کاتژمێر.

لەگەل ئەوەشدا، ئەپڵ بە نوسینێکی بچوک بەکارھێنەرانی موبایلەکانی ئایفۆن ئاگاداردەکاتەوە، کە نابێت لەکاتی مەلەکردن وخۆشۆردندا ئایفۆنەکانت پێ بێت، چونکە تەر دەبیت و زیانی پێ دەگات و زیانەکانیش بەھۆی تەربوونەوە لە خاڵەکانی گەرەنتینکردندا نیە.

 


‌نوێترین