×

ڕاپۆرتێکی دیکە لەبارەی نرخی نەوت و پشكی کۆمپانیا نەوتیەکانی عێراق بڵاوکرایەوە

 2020-06-14
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
وەزیری نەوتی عێراق پشكی کۆمپانیا نەوتیەکان لە مانگی ڕابردوو ئاشکرا دەکات و نرخی نەوتیش لەم مانگەدا بڵاودەکاتەوە کە لە ئێستادا بە ٣٤ دۆلار دەیفرۆشن.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق بە میدکانی ڕاگەیاندووە، پێش ڕێککەوتنەکەی ئۆپێک، نەوتیان بە ١٤ دۆلار فرۆشتووە، بەڵام ئێستا بەرزبووەتەوە بۆ دوو هێندە، هەروەها دەڵێت مانگی ڕابردوو کە یەکەم مانگی ڕێککەوتنەکەی ئۆپێک بووە، عێراق بە ڕێژەی ٤٦٪ پابەندی ڕێککەوتنەکە بووە و تەنها ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەکراوی کەمکردووەتەوە، بەڵام لە یەک دوو مانگی داهاتوودا دەتوانن لە ١٠٠٪ پابەند بن بە کەمکردنەوەی ئەو بڕەی کە ئۆپێک بۆی دیاریکردووە.
وەزیری نەوت بەمیدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندووە، لەم مانگەدا نەوت بە ٣٤ دۆلار دەفرۆشن، بەڵام مانگی داهاتوو نرخەکەی دەگاتە ٤٠ دۆلار، لە کاتێکدا مانگی پێنجی ڕابردوو بە ٢١ دۆلار فرۆشتبوویان.
ئاشکراشیکردووە، مانگی ڕابردوو زیاتر لە ٩٩ ملیار و ٥٨٤ هەزار و ٢٨٣ بەرمیل نەوتی خاویان هەناردەی دەرەوە كردوە  كە داهاتەکەی زیاتر لە دوو ملیار و ٩١ ملیۆن و ٨١١ هەزار دۆلار بووە، کە ٦٠٠ ملیۆن دۆلاری لەچاو مانگی نیسان زیادکردووە، هەروەها لە کۆی ئەو داهاتە ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ پشکی کۆمپانیا نەوتیەکان ڕۆشتووە.


‌نوێترین