×

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

 2020-12-10
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
بەھای دۆلار لە بازاڕەکانی ھەرێمدا لەبەرامبەر دراوەکانی دیکەدا بەردەوامە لە بەرزبوونەوەو ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە ١٢٦ھەزار ٨٠٠ دینارە.

بەپێی شارەزایانی ئابوری ھۆکاری بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەگەرێتەوە بۆ ناسەقامگیری ئابوری و دارایی عێراق کە بەھۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە ماوەی سالێکە کێشەی لە کەمی سیولە بۆ دروستبووە و کورتھێنانی لە بودجەدا زیادیکردووە.

نرخەکان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٦ ھەزار  و ٨٠٠ دینارە

نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥٢ ھەزار  دینارە

نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٧ ھەزار  دینارە

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٦ ھەزار ٥٠٠ دینارە

نرخی ١٠٠ ھەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ ھەزار دینارە

 


‌نوێترین