×

یەک ملیار ڤاکسین بۆ وڵاتانی کەمدەرامەت و مامناوەند دابین دەکرێت

 2020-12-13
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
رێکخراوی تەندروستیی جیھانی رایگەیاند، پێویستییان بە ٤ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلارە بۆ دابینکردنی یەک ملیار ڤاکسینی دژەکۆرۆنا بۆ وڵاتانی کەمدەرامەت و مامناوەند.

تیدرۆس ئەدھانۆم، بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی تەندروستیی جیھانی لە شاری جنێڤ-ی سویسرا لەڕێی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە رایگەیاند، رێکخراوەکەیان بۆ دابینکردنی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا بۆ ئەو وڵاتانەی پێویستی زۆریان پێی ھەیە، ٤ ملیار و ٣٠٠ ملیۆن دۆلار کورتھێنانی ھەیە و داواشی لە وڵاتانی جیھان کرد ھاوکاربن لە دابینکردنی ڤاکسینەکەدا.

باسی لەوەشکرد، تائێستا ١٨٩ وڵات بەشداری پرۆگرامی نێودەوڵەتی دابینکردنی ڤاکسینی دژەکۆرۆنایان کردووە، لە چوارچێوەی پرۆگرامەکەشدا یەک ملیار ڤاکسین بۆ وڵاتانی خاوەن داھاتی کەم و مامناوەند تەرخاندەکرێت.

بەبێ ناوھێنانی کۆمپانیاکانی دەرمان تیدرۆس ئەدھانۆم ئەوەی ئاشکرا کرد، لەگەڵ بەرھەمھێنەرانی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا لە پەیوەندی بەردەوامدان و خۆشحاڵی خۆیشی لە خێرایی کۆتاییھاتنی کارەکانی تایبەت بە ڤاکسینەکە دەربڕی.

 


‌نوێترین