×

بەھای دیناری عێراقی بۆ نزمترین ئاستی لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا دابەزی

 2020-12-14
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
ئەمڕۆ دوشەممە بەھای دیناری عێراقی بۆ نزمترین ئاستی لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکی لە ماوەی پێنج ساڵى رابردوودا دابەزی و ١٠٠ دۆلار بە ١٢٨ ھەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقیە.

بەپێی شارەزایانی ئابوری ھۆکاری دابەزينى دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار  دەگەرێتەوە بۆ ناسەقامگیری ئابوری و دارایی عێراق کە بەھۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە ماوەی ساڵێکە کێشەی لە کەمی سیولە بۆ دروستبووە و کورتھێنانی لە بودجەدا زیادیکردووە.

ھاوکات بەھای دراوەکانی دیکەش بەم شێوەیە مامەڵەی پێوەدەکرێت:

١٠٠ یۆرۆ بەرامبەر بە ١٢٠ دۆلار.

١٠٠ پاوەن  بەرامبەر بە ١٣١ دۆلاری ئەمریکییە.

١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دوو ملیۆن و ٥٣٠ ھەزار تمەنی ئێرانیە.

١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە ٨٠٠ لیرەی تورکییە.

 


‌نوێترین