×

ھەناردەی نەوتی عێراق کەمیکردووە

 2022-03-01
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی ھەناردەی نەوت و داھاتەکەی بۆ مانگی شوبات بڵاوکردەوە کە زیاتر لە ٩٢ ملیۆن بەرمیل نەوتی ھەناردەی بازاڕەکانی جیھان کردووە و داھاتەکەشی زیاتر لە ھەشت ملیار دۆلار بووە.

عاسم جیھاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە، مانگی رابردوو ٩٢ ٩٢ ملیۆن و ٧٩٠ ھەزار و ١٧٣ بەرمیل ھەناردەکراون کە بەراورد بە مانگی یەکی ئەمسال کەمیکردووە، لەگەل ئەوەشدا کۆی داھات زیاتر لە ھەشت ملیار و ٥٤٠ ملیۆن دۆلار بووە. 

وتيشى، لەکێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بڕی ٩١ ملیۆن و ٣١٤ ھەزارو ٨٢٨ بەرمیل ھەناردەکراوە، لەکێڵگەکانی کەرکوکیشەوە و لەڕێگەی بەندەری جەیھانی ھەناردەکردن بڕی یەک ملیۆن و ٤٧٥ ھەزارو ٣٤٥ بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، تێکڕای ھەناردەکردنی ڕۆژانە ٣ ملیۆن و ٣١٤ ھەزار بەرمیل بوە، ھەر بەرمیلێکیش بە تێکڕا بە ٩٢.٠٨٣ دۆلار فرۆشراوە، کۆی گشتی داھاتیش ھەشت ملیار و ٥٤٠ ملیۆن دۆلار بوە.

بەگوێرەی ئاماری مانگی (کانونی دوەم/١)ی ٢٠٢٢، ٩٩ ملیۆن و ٢٨٦ ھەزار و ٧٨ بەرمیل نەوت ھەناردەی دەرەوەی وڵات کران.

 


‌نوێترین