×

نرخى نەوت بۆ ٦٥ دۆلار بەرزدەبێتەوە

 2020-12-22
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
راوێژکارێکی مستەفا کازمی بۆ کاروباری دارایی پێشبینی کردووە لە سەرەتای ساڵی نوێوە نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە ٦٥ دۆلار.

موزھر محەمەد ساڵح، راوێژکاری مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی رایگەیاند، ئابوری جیھان کردنەوەی بەخۆوە بینیوە و ئەوەش کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر زۆربوونی خواست لەسەر نەوت بە تایبەتی لە چارەکی یەکەمی ساڵی داھاتوودا.

ئاماژەی بەوەکردووە، بەرزبوونەوەی نەوت کورتھێنانی بودجە پردەکاتەوە و پێشبینیشی کردووە لە سەرەتای ساڵی نوێوە نرخی یەک بەرمیل نەوت بگاتە ٦٥ دۆلار.

 


‌نوێترین