×

ھەسەدە ناردنی شەرڤانان بۆ ئۆکرانیا ڕەتدەکەنەوە

 2022-03-05
فۆتۆ: 
وڵاتەکەم
پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ناردنی شەرڤانەکانیان بۆ ئۆکرانیا، ھێزەکانی سوریای دیموکرات"ھەسەدە" ناردنی شەرڤانان بۆ ئۆکرانیا ڕەتدەکەنەوە و ئاماژە بەوە دەدەن ئەو دەنگۆیانە تەنیا "ھەوڵدانی بێھیوایین" بۆ ناشیرکردنی ناوبانگیان.

بەرپرسێکی ھێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ ئاژانسی ھاوار نیوزی نزیک لە پەکەکە رایگەیاندووە، "ھیچ ھێزێک لەلایەن ئەوانەوە ڕەوانەی ئۆکرانیا نەکراوە".

ھێزەکانی سوریای دیموکرات جەخت لەوەش دەکاتەوە ئەو دەنگۆیانە ھەوڵێکی شکست خواردوون "ھەوڵدانی بێھیوایین" و بۆ ناشیرکردنی ناوبانگی ھێزەکانیان لەلایەن میدیاکانی تورکیاوە.

ئەوەشی وتووە، ھێزەکانیان ھێزی نیشتیمان پارێزی سوریان، ئەرکیان تەنیا پاراستنی خاکی سوریا و ڕوبەڕوبوونەوەی داگیرکەران و داعشە، نەک ناردنی ھێز بۆ دەرەوەی سوریا.

 


‌نوێترین