×

بومەلەرزەیەکی بەھێز باکوری کوردستانی ھەژاند

 2020-12-27
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
بەڕێوەبەرایەتی کارەسات و باری لە ناکاو رایگەیاند، بومەلەرزەیەکی بەھێز بە گوڕی ٦.٤ پارێزگای ئەلعەزیز-ی باکوری کوردستانی ھەژاند كە دووەم بومەلەرزەیە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا.

بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی ئەنادۆڵ، ئەمڕۆ یەکشەممە بومەلەرزەیەکی بەھێز بە گوڕی ٦.٤ پلەی رێکختەر بە قولایی دوو کیلۆ مەتر لە پارێزگای ئەلعەزیز بووە كە دووەم بومەلەرزەیە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا و زیانەکانیش نەزانراون.

ئێوارەی دوێنێش شەممە بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.١ پلەی رێکختەر شارۆچکەی سیڤریجە-ی سەر بە پارێزگای ئەلعەزیز-ی تورکیای بوو.

 


‌نوێترین