سەردێڕ:

ده‌میرتاش: تا بیست ساڵی دیکەش زیندانی بکرێم سەر بۆ زوڵم دانانەوێنم

فۆتۆ: 
2018-06-17

18004 جار خوێندراوەتەوە

​سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی پارتی دیموکراتیکی گەلان "هه‌ده‌په‌" بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری توركیا، له‌ زیندانه‌وه‌ بە وتەیەکی ڤیدیۆیی په‌یامێكی ئاراسته‌ی ڕای گشتی كرد ڕایگەیاند نه‌ك ته‌نیا ٢٠ مانگ، بەڵکو ئه‌گه‌ر ٢٠ ساڵیش له‌ زینداندا بمێنێته‌وه‌، سه‌ری خۆی بۆ زوڵم دانانه‌وێنێت.


سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی پارتی دیموکراتیکی گەلان "هه‌ده‌په‌" بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆماری توركیا، له‌ زیندانه‌وه‌ بە وتەیەکی ڤیدیۆیی  په‌یامێكی ئاراسته‌ی ڕای گشتی كرد ڕایگەیاند نه‌ك ته‌نیا ٢٠ مانگ، بەڵکو ئه‌گه‌ر ٢٠ ساڵیش له‌ زینداندا بمێنێته‌وه‌، سه‌ری خۆی  بۆ زوڵم دانانه‌وێنێت.

سەڵاحەدین دەمیرتاش کاندیدى پارتى دیموکراتى گەلان (هەدەپە) بۆ سەرۆک کۆمارى تورکیا لە پەیامێکى ڤیدیۆییدا کە لە زیندانى ئەدرنەوە تۆمارکراوە و ئەمشەو لە چوارچێوەى بانگەشەى هەڵبژاردن لە تەلەفزیۆنى فەرمى تورکیاوە پەخشکرا ڕایگەیاند، هۆكاری بوونی ئەو لە زیندان ترسی ئاكه‌په‌یه‌ لێى بۆئه‌وه‌ی ژیانی ده‌وڵه‌مه‌ندی خۆیان له‌ده‌ستنه‌ده‌ن.

لە وتەکانیدا دەمیرتاش وتی "هەلێکی زۆر گرنگمان‌ لەبەردەستدایە و پێویسته‌ سوودی لێ وه‌ربگرین، چونکە بە یەک دەنگ هەموو شتێك ده‌گۆڕێت".

له‌ به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا ده‌میرتاش ئاماژەی بەوە کردووە بوونی ئەو لە زیندان ترسی پارتی داد و گەشەپێدانە لێی و هەرکاتێک ئەوان ئازاد بوون ئەویش ئازاد دەبێت، چونکە هیچ تۆمەتێکی ئاراستە نەکراوە لەلایەن دادگاوە و تەنها لەسەر ئەو وتارانەی کە بۆ هاووڵاتییانی خۆی داوە دەستگیرکراوە.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا ئاماژەی بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا کرد و ڕایگەیاند "بڕیاری ئێوە بۆ ئێستا و سبەینێ و نەوەی داهاتووش گرنگە، چونکە ئەگەر دەنگ بە ئەردۆغان بدەن چارەنوسی وڵاتەکە و ٨١ ملیۆن هاووڵاتی دەکەوێتە دەستی کەسێک و دەستکەوتەکانی دیموکراسیەت کۆتاییان پێدێت و وڵاتێکی ستەمکاری لێدەکەوێتەوە".

سەلاحەدین دەمیرتاش ماوەی نزیکەی دوو ساڵە لە زیندانە و لەلایەن پارتی دیموکراتیکی گەلانەوە (هەدەپە) کاندیدکراوە بۆ هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا، کە ڕۆژی ٢٤ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.

ع.م