×

عێراق داھاتی نەوتی لە ساڵی ٢٠٢٠دا بڵاوکردەوە

 2020-12-31
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
کۆمپانیای بە بازارکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) رایگەیاند، داھاتی نەوت لە مانگی کانونی یەکەمدا زیاتر لە چوار ملیار دۆلاربووە و کۆی گشتی داھات لە ساڵی ٢٠٢٠دا ٤٢ ملیار دۆلاربووە.

عەلا یاسری، بەرێوەبەری گشتی سۆمۆ رایگەیاند، لە ئێستادا عێراق رۆژانە نزیکەی سێ ملیۆن بەرمیل نەوت ھەناردە دەکات و پێشبینیشی کردووە دۆخی ئابوری جیھان باش بێت و نرخی نەوت زیاتر بەرزبێتەوە.

ھەفتەی رابردوو وەزارەتی نەوت رایگەیاند، ئامانجی وەزارەتە تا ساڵی ٢٠٢٣ ئاستی بەرھەمھێنان بۆ شەش ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبکاتەوە.

 


‌نوێترین