×

لە ساڵی رابردوودا ٥٩ کۆڵبەری کورد کوژراون

 2021-01-02
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
رێکخراوی ھەنگاو بڵاویکردەوە، لە ساڵی (٢٠٢٠)دا (٣٢٨) کاسبکار و کۆڵبەری کورد لە رۆژھەڵاتی کوردستان کوژراون و برینداربوون.

رێکخراوی ھەنگاو کە تایبەتە مافەکانی مرۆڤ لە رۆژھەلاتی کوردستان لە راپۆرتێکیدا بڵاویکردەوە، لە ساڵی (٢٠٢٠)دا ٥٩ کاسبکار و کۆڵبەری کورد کوژراون، ١٧٩ کەسیش بریندار بوون، زۆرترین کۆڵبەریش لە پارێزگای ورمێ بونە کە ژمارەیان ١١٤ کەسە.

ئاماژەبەوەشکراوە، ١٩٧ کۆڵبەر و کاسبکار بەتەقەی راستەوخۆی ھێزەکانی ئێران و تورکیا کوژراون و برینداربوون، کە پێنج کەسیان مێردمنداڵبوون و چوار چالاکی سیاسی کورد سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە، ھاوکات (١٤٩) ھاوڵاتی سزای (٦٣٥) ساڵ و (١٠) مانگ و لێدانی (٨٩٦) قامچییان بەسەردا سەپاوە.

 


‌نوێترین