×

بەھای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبووەوە

 2021-01-09
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
دوای گفتوگۆکانی وەزارەتی دارایی لە بارەی گۆرالنکاریەکانی دراو، ئەمرۆ بەھای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبووەوە و نرخی ١٠٠ دۆلار بوووە ١٤١ھەزار دینار.

ئەمرۆ شەممە نۆی کانونی دووەمی ٢٠٢١، بەھای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دینار گۆرانکاری بەسەرداھاتووە و بەھای دینار بەرزبووەتەوە بۆ ١٤١ ھەزار دینار بۆ ھەر ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە کاتێکدا دوێنێ ١٤٤ ھەزار دینار بووەو ھۆکارەکانیشی بۆ گفتوگۆکانی وەزارەتی دارایی عێراقە لەوبارەوە.

دوێنێ وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، ھەفتەی داھاتوو کۆدەبنەوە بۆ دانانی بەرنامەیەکی تۆکمە بۆ زیادکردنی سود و قازانجەکان لە ڕێکارەکانی زیادکردنی بەھای دینار بەرامبەر دۆلار.

وەزارەتی دارایی عێراق راشیگەیاندووە، بە باشی دەزانن ھەندێک ڕێکار بگرێتەبەر بۆ زیادکردنی کاریگەرییە ئەرێنییەکان، بەڵام وەزارەتەکە بەھۆی ھەستیاری بابەتەکە بە شێوەیەکی ئاشکرا نەیکردووە. 

وەزارەتی دارایی عێراق بەھای دۆلاری بەرامبەر بە ١٤٥ ھەزار دینار دیاریکردوە و لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە بڕیارەکە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام ئەم نرخە نوێیە لەلایەن ھاوڵاتیان و بازرگانانەوە جێی گومانە و بۆیە لە ئێستادا کەمتر لەو نرخەی دیاریکراوە لە بازارەکانی دراودا مامەڵەی پێوە دەکرێت.

 


‌نوێترین