لە رووداوێکی ھاتووچۆدا لەسەر ڕێگای ھەردوو شاری مھاباد-بۆکان لە رۆژھەڵاتی کوردستان ھەشت کەس گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوەبەری رێکخراوی ئاگرکوژێنەوەی مھاباد رایگەیاند، شەوی رابردوو تەلەفۆن بۆ بەشی فریاگوزارییان کراوە و ھەواڵی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەڕێگەی نێوان مھاباد و بۆکانیان پێداوە.
بەپێی وتەی پۆلیسی ھاتووچۆی مھاباد، پێنج لەسەرنشینانی ھەردوو ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستداوە و پێنجی تریش بەسەختی بریندار بوون.
پۆلیسی ھاتووچۆی مھاباد باسی لەوەشکردووە، بەیانی ئەمڕۆ سێ کەسی دیکە لە بریندارانی رووداوەکە لە نەخۆشخانەی مھاباد گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ ھەشت کەس بەرزبووەتەوە.
ساڵانە لە ئێران بەھۆی رووداوی ھاتووچۆوە زیاتر لە ١٥ ھەزار کەس گیانلەدەستدەدەن و بەشێکی ھۆکاری گیانلەدەستدانی ھاوڵاتیان بۆ خراپی رێگاوبانەکان و پابەندنەبوونی ھاوڵاتیان رێنماییەکانی ھاتوچۆ دەگەرێننەەوە.