بۆ یەکەمجارە لە مێژووی راگەیاندنی کەنەدا ئافرەتێکی باڵاپۆش لە سەرشاشە وەک بێژەری ھەواڵەکان دەرکەوێت.
جینیلا ماسا، ئافرەتێکی باڵاپۆشی دانیشتوی شاری تۆرینتۆی کەنەدایە و لە خێزانێکی دیندار و موسڵمانانی ئەو وڵاتە گەورەبووە، وەک یەکەم بێژەری باڵاپۆش لە سەرشاشەی کەناڵی تەلەفزیۆنی "سی بی سی نیوز"ی کەنەدی دەرکەوت.
ماسا، رۆژی دووشەممە وەک بێژەری ھەواڵەکان بۆ یەکەمجار لەسەر شاشە دەرکەوت و بە نیازیشە لە ھەفتەی داھاتووەوە و بەرنامەیەکی شەوانەی ھەبێت بە ناوی " ئەمشەوی کەنەدا".
ماسا، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٥ وەک پەیامنێرێکی باڵاپۆش لە کەنەدا دەرکەوت.

ماسا لە لێدوانێکیدا دەڵێت، "زۆر دڵخۆشم بە کارەکەم کە ھیچ فشارێکم لەسەر نیە بۆ لابردنی بەرگی باڵاپۆشەکەم و ھیچ کاتێکیش بیر لە گۆرانی بیرو باوەرەکەم ناکەمەوە بۆ لابردنی بەرگی باڵاپۆشیەکەم لە ژێر ھەر فشارێکدابێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە، کاردانەوەی بەرپرسانی کەناڵەکەی بەرامبەری زۆر ئەرێنیی بووە و دڵخۆشی کردووە.