سەرۆک وەزیرانی ئیستۆنیا بەھۆی تێوەگلانی حزبەکەی لە گەندەڵییەوە دەستیلەکارکێشایەوە.
یۆری راتاس، سەرۆک وەزیرانی ئیستۆنیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سەرۆکی وڵاتی ئاگادارکردووەتەوە لە بریاری دەستلەکارکێشانەوەی و بەوەش کابینەی حکومەتەکەی ھەڵدەوەشێتەوە.
سەرۆک وەزیرانی ئیستۆنیا، رایگەیاند، دوای گفتوگۆکردنی لەگەڵ سەرکردەکانی حزبەکەی کە حکومەتیان پێکھێناوە و تێوەگلاون لە گەندەڵییەوە گەیشتووەتە ئەو بریارە.
ئەو بریارەی سەرۆک وەزیران لە کاتێکدایە، کە پۆلیس و دادگای ئەو وڵاتە چەندین تۆمەتی گەندەڵییان داوەتە پاڵ حزبەکەی و پێنچ سەرکردەیان کە سکرتێری حزبەکەش لە نێویاندایە.
ئیستۆنیا دەکەوێتە باکوری ئەوروپا و ژمارەی دانیشتوانی لە دوو ملیۆن کەس نزیکدەبێتەوە و بەیەکێک لە بەھێزترین وڵات دادەنرێت لەرووی بژێوی و داھاتی تاکەوە، ھەروەھا بەرزترین ئاستی ھەیە لە رووی ئازادی رۆژنامەوانی و رادەربرین و ئازادی سیاسی و ئابوری و بازرگانییەوە.