×

دوای ساڵێک ڕاگیرانی بۆ یەکەمجار گەشتی حەج و عومرە دەستپێکردەوە

 2021-01-13
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
کۆمپانیاکانی حەج و عو‌مرە رایانگەیاند، دوای نزیکەی ساڵێک لە ڕاگیرانی بەھۆی کۆرۆناوە ئەمرۆ یەکەم ھاوڵاتی عێراقی ڤیزەی گەشتی حەج و عومرە وەرگرت.

کۆمپانیاکانی حەج و عو‌مرە رایانگەیاند، ئەمرۆ چوارشەممە ١٣ی کانونی دووەمی ٢٠٢١، دوای نزیکەی ساڵێک لە راگیرانی بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ئەمرۆ یەکەم ھاوڵاتی عێراقی ڤیزەی گەشتی حەج و عومرە وەرگرت.

ئاماژەبەوەشدەکەن، لە ماوەی ھەفتەی داھاتوودا سەرجەم رێنمایی و نرخی گەشتەکانی حەج و عومرە بڵاودەکەنەوە.

ھەفتەی پێشوو دەستەی حەج و عومرەی عێراق گرێبەستی کۆمپانیاکانی نوێکردەوە کە بۆھەر کۆمپانیایەک بری ٢٥٠ ھەزار دیناری لێوەرگیراوە.

ئەوە لە کاتێکدایە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عەمرەی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕیار لەسەر دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی عو‌مرە نەدراوە.

گەشتەکانی عو‌مرە بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ٢٨/٠٢/٢٠٢٠ وەستێندراون.

No description available.


‌نوێترین