×

سەرکردەی ئۆپۆزسیۆنی روسیا دەستگیرکرا

 2021-01-17
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
پۆلیسی روسیا ئەلێکسی ناڤالنی، سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن و نەیاری سەرسەختی سەرۆکی روسیای دەستگیرکرد.

کەمێک پێش ئێستا ئەلێکسی ناڤالنی، سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن و نەیاری سەرسەختی سەرۆکی روسیا لە کاتی گەرانەوەی لە ئەڵمانیا و گەیشتنی بە فرۆکەخانەی شیریمیتوففا لە مۆسکۆ  دەستگیرکرا.

وتەبێژی ئەلێکسی ناڤالنی سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن و نەیاری سەرسەختی سەرۆکی روسیا، رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ناوبراو ژەھرخوارد کراوە.

رۆژی ٢٠ی ئابی ٢٠٢٠، ئەلێکسی ناڤالنی ژەھرخوارد کرا و وتەبێژی ناڤالنیش رایگەیاندبوو"بەھۆی ژەھراوی بوونی ئەلێکسی ناڤالنی لەناکاو ئەو فڕۆکەیەی ناڤالنی تێدابوو لە فڕۆکەخانەی ئۆمسکی سیبیریا نیشتووەتەوە".

راشیگەیاندبوو، لە رێگای چای گەرمەوە ژەھرخوارد کراوە چونکە تەنھا بەیانییەکەی چای خواردبوو دواتر گواسترابووەوە بۆ نەخۆشخانەی ئۆمسکی فریاکەوتن لە سیبیریا و دواتر گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ئەلمانیا.

ئەلێکسی ناڤالنی، تەمەن ٤٤ ساڵ یەکێکە لە رەخنەگر و نەیارێکی سەرسەختی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیایە.


‌نوێترین