دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا ئامادەسازی کردووە بۆ ئەوەی سبەی سێشەممە لە کۆتا رۆژی دەسەڵاتیدا ١٠٠ بڕیاری لێخۆشبوون و سوککردنی سزاکان دەربکات.
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، کۆمەڵێک بڕیاری لێخۆشبوون بۆ تاوانباران و گۆرانبێژی راپەکان دەردەکات.
ئاماژەبەوەشکراوە دوێنێ یەکشەممە، بەرپرسانی کۆشکی سپی کۆبوونەتەوە و دواین لیستی لێخۆشبوونەکانیان تاوتوێکردووە.