×

لیژنەی دارایی لە بارەی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران روونکردنەوە دەدات

 2021-01-19
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لێبڕینی موچەی فەرمانبەران بۆ مانگی کانونی دووەم و شوبات جێبەجێناکرێت و ئەو ھەوا‌ڵانەی باس لە بڕینی موچە دەکەن دورن لەڕاستیەوە.‌

ئەحمەد سەفار، بریاردەرەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، بۆ مانگی (کانونی دوەم و شوباتی ٢٠٢١ ) ھیچ بڕە پارەیەک لە موچەی فەرمانبەران نابڕدرێت.

راشیگەیاند، حکومەت بەردەوام دەبێت لە رایکردنی کارەکانی بەپێی یاسای بەرێوەبردنی درایی کە ١/١٢ی بودجە خەرج دەکات تا ئەو کاتەی بودجەی گشتی ٢٠٢١ پەسەند دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو بڕە باجەی پێشنیازکراوە بخرێتە سەر موچەی فەرمابنەران و رێژەکەی لە پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ دیاریکراوە، لەدەسەڵاتی ئەنجومەنی وەزیراندایە کە گۆڕانکاری تێدابکات یاخود بڕگەکەی لاببات.

بەپێی پرۆژەیاسای بودجەی گشتی عێراق، بەڕێژەی ١٠-٣٠% باج دەخرێتە سەر موچەی فەرمانبەران و ھەروەھا بەرێژەی ٤٠% بودجەی سێ سەرۆکایەتیەکەی عێراق کەمدەکرێتەوە.

 


‌نوێترین