×

ترەمپ: گەورەترین ئابوریمان لە مێژووی جیھاندا بنیادنا

 2021-01-20
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
دۆناڵد ترەمپ، دواین وتاری وەک سەرۆکی ئەمریکا پێشکەش کرد و رایگەیاند، گەورەترین ئابورییان لە مێژووی جیھاندا بنیادناوە.

لە پەیامی کۆتای ماڵئاوایکردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا دۆناڵد ترەمپ لە ڤیدیۆیەکی تۆمارکراودا رایگەیاند، گەورەترین ئابوریی لە مێژووی جیھاندا بنیادناوە و وتیشی " من لە ھەموو کاتێک زیاتر جیھانم یەکخست بۆ رووبەڕووبوونەوەی وڵاتی چین".

ترەمپ ھیواشی خواست بایدن سەرکەوتووبێت و راشیگەیاند " لەسەردەمی حکومی ئەودا وڵاتەکەی تووشی جەنگ نەبووە".

ترەمپ لەم وتارەیدا کە تەواو پێچەوانەی وتارەکانی تری کە دژی بایدن بوو، جەختی لەسەر ساختەکاری ھەڵبژاردنەکان نەکردەوەو وتی" ھیوادارم ئیدارەی نوێ سەرکەوتووبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "زنجیرەیەک رێکەوتنی ئاشتی مێژووییمان بۆ رۆژھەڵاتی ناوەراستی نوێ بەدەستخستووە". ‏‏

دۆناڵد ترەمپ وتیشی،"سەرکەوتین بەسەر ئەبوبەکر بەغدادی و ھەروەھا قاسم سولەیمانی گەورەترین تیرۆریستمان لەناوبرد".

وتیشی، " پێش ئەوەی رێکەوتنی نوێ لەگەڵ چین بکەین، ڤایرۆسی چینمان لەناوبرد".

ترەمپ داواشیکرد نوێژ بکەن بۆ ئەوەی بایدن سەربکەوێت و وتی " نوێژ دەکەین لە پێناو سەرکەوتنی ئیدارەی نوێ کە ئەمەریکا بپارێزێت و پێشیبخات".

ئەمرۆ چوارشەممە ٢٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢١، مەڕاسیمی رادەستکردنی دەسەڵات و ناساندنی سەرۆکی نوێ لەواشنتۆنی پایتەختی ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، ترەمپیش پێشتر رایگەیاندبوو کە بەشداری مەراسیمەکە ناکات، ھێزە ئەمنییەکانیش لەئامادەباشیدان بۆ ئەگەری ھەر توندوتیژییەک، ھێزەکانی گاردی نیشتیمانی پاسەوانی بارەگای سەرەکی کۆنگرێس دەکەن.

بڕیارە نیوەڕۆی چوارشەممە کۆتایی بە دەسەڵاتی ترەمپ بێت و لە مەراسیمێکی فەرمیدا بایدن بەسەرۆکی ئەمەریکا دابنرێت.

 


‌نوێترین