×

عێراق دوو جۆر ڤاکسینی پەسەندکرد

 2021-01-20
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
دەستەی نیشتمانیی دەرمان لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق بەکارھێنانی ڤاکسینەکانی ( ئەسترازینکا) بەریتانی و ( سینۆفارمی ) چینی پەسندکرد.

ڤاکسینی ئەسترازینکا لەلایەن زانکۆی ئۆکسفۆردەوە سەرپەرشتی دەکرێت و زانکۆکەک تاقیکردنەوەیان لەسەر ٢٠ ھەزار خۆبەخشکردووە، نیوەیان لە بەریتانیا و نیوەی دیکەیان لە بەڕازیل، بەڵام لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا دووچاری رووداوێکی دەگمەن ھاتوونەتەوە، کە دوو ژەمە ڤاکسینی گەورەیان داوەتە  خۆبەخشەکان، رێژەی کاریگەری ڤاکسینەکەیان لە ٦٢٪ بۆ ٧٠٪ بووە، بەڵام کاتێک ژەمێکیی بچووک و یەکێکی گەورەیان پێداوە، کاریگەرییەکەی تاوەکو ٩٠٪ رۆیشتووە.

ھەروەھا کۆمپانیای سینۆڤاکی چینی لە دوایین قۆناغی تاقیکردنەوەی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای سینۆفارم لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠ رایگەیاند، تاقیکردنەوەکان بە سەرکەوتوویی تەواوبوون و بەپێی ئەنجامەکانیش دەرکەوتووە کاریگەری ئەو ڤاکسینە لە بەرامبەر ڤایرۆسەکەدا ٪٧٩ دەبێت.

دوای نزیکەی مانگێک لە دابەزینی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق، وەزارەتی تەندروستی جارێکیتر ھۆشداری دەدات لە بارەی سەرھەڵدانی شەپۆلی دووەمی کۆرۆناوە و پێیوایە لە شەپۆلی یەکەم بەھێزتر دەبێت کە رەنگە کۆرۆنا گۆڕاوەکە لە وڵاتە دراوسێکانەوە بێنە عێراقەوە.

عێراق لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی زۆرترین توشبوون و گیانلەدەستدان بەکۆرۆنای ھەیە و بەپێی ئامارەکان توشبووان گەیشتووەتە ٦٠٩ ھەزار کەس، لەو ژمارەیەش نزیکەی ١٣ ھەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

 


‌نوێترین