جۆ بایدن، سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا دوا وتاری خۆی لەویلایەتی دیلاوەر بە دڵێکی پڕ لە گریانەوە خوێندەوە و دواتر لەگەڵ ھاوسەرەکەی گەیشتنە واشنتۆن.
ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، جۆ بایدنی، سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەمریکا بەرەو واشنتن دی سی پایتەخت بەڕێکەوت بەمەبەستی خواردنی سوێندی یاسایی و بەشداریکردن لە مەڕاسیمی وەرگرتنی دەسەڵات.
بایدن ئاماژەی بەوەشکرد، "دڵم لای ھەموتانە، شانازی دەکەم بەوەی ئەندامی سیناتۆر بوم لەسەر ویلایەتی دیلاوێر، ئێستاش بەشانازییەوە لێرە وەستاوم و بەرەو سوێندخواردن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار بەڕێدەکەوم."
بایدن وتیشی،" دەرفەتێکی گەورەمان لەبەردەستدایە و دیلاوێر زۆر شتی فێرکردین کە دەتوانین بیکەین."
بڕیارە نیوەڕۆی چوارشەممە کۆتایی بە دەسەڵاتی ترەمپ بێت و لە مەراسیمێکی فەرمیدا بایدن بەسەرۆکی ئەمەریکا دابنرێت.