×

بەرپرسێکی باڵای عێراق بە چوار ساڵ زیندانی سزادرا

 2021-01-20
فۆتۆ: 
هەواڵەکەم بۆ بخوێنەرەوە
وڵاتەکەم
دادگای تایبەتی دەستەی گشتی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، دوای لێکۆڵینەوە و سەلماندی بەڵگەکان، بڕیاردرا بە زیندانیکردنی بەڕێوەبەری گشتی جێبەجێکاری دەستەی گشتی وەبەرھێنان بۆ ماوەی چوار ساڵ و دەستبەسەرداگرتنی سەرجەم موڵک و ماڵەکەی.

دەستەی گشتی دەستپاکی عێراق ئەمرۆ چوارشەممە ٢٠ی کانونی دووەمی ٢٠٢١، لەبەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، دوای لێکۆڵینەوەکان و خستنەڕوی بەڵگەکان لەسەر ئەنجامدانی گەندەڵی، بڕیاردرا بە زیندانیکردنی سەعد جەمیل ھوەیدی، بەڕێوەبەری گشتی جێبەجێکاری دەستەی گشتی وەبەرھێنان بۆ ماوەی چوار ساڵ و دەستبەسەرداگرتنی سەرجەم موڵک و ماڵەکەی و دورخستنەوەی لە پۆستەکەی.

پێشتر ھێزە ئەمنیەکانی عێراق بەپێی فەرمانی ئەنجومەنی باڵای دادگا بە پشت بەستن بەبڕیاری ژمارە ١٦٠ی ساڵی ١٩٨٣، لەپرۆسەیەکدا بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی جێبەجێکاری دەستەی وەبەرھێنانی نیشتمانیان دەستگیرکرد.

 


‌نوێترین